سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بە رێزلێنان لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دوای سەركەوتنیان بەسەر ژاپۆن 

سیاسی
  • 19-01-2024, 18:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا ڕێز لە یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان بگرێت دوای سەركەوتنیان بەسەر ژاپۆن لە یاری كۆتایی جامی گەلانی ئاسیا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كاپتن عەدنان درجال ئەنجامدا كە لە دۆحەی پایتەختی قەتەرە، تیایدا پیرۆزبایی پێشكەش كرد بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەست هاتووە لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانیمانەوە بەسەر هاوتا ژاپۆنییەكەیدا لە یارییەكەدا كە لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆتایی جامی گەلانی ئاسیا ئەنجامدرا.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: كە ئەو سەركەوتنەی بەدەست هات، گەلی عێراقی لە باكوورەوە بۆ باشوور دڵخۆش كردووە.
    سودانی بڕیاریشیدا، بە پاداشتێكی دارایی ڕێز لە یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی بگرێت، و جەختیشیكردەوە: لە بەردەوامی پشتیوانی حكومەت بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی و ئەم سەركەوتنەش دەبێتە هاندەرێك بۆ پێشكەشكردنی باشترین یاری لە یارییەكانی داهاتوودا و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش كە عێراق سەردەكەوێت بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی.