كاساس: سەركەوتن بەسەر ژاپۆن گرنگە و یاریزانەكان شایستەن

وەرزش
  • 19-01-2024, 18:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق خیسوس كاساسی ئیسپانی، دووپاتیكردەوە، سەركەوتن بەسەر ژاپۆن گرنگە و یاریزانەكان شایەنی ئەوەن.
    كاساس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی ژاپۆن گرنگە و یاریزانەكان شایەنی ئەوەن، كاری گەورەش هەیە كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێیەوە ئەنجامدراوە، و وتیشی: ژاپۆن تیپێكی گەورەیە و بەهێزترین تیپە لە ئاسیادا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەركەوتنی ئەمڕۆمان لە هەمان كاتدا بوو لەگەڵ سەركەوتنی عێراق لە جامی كەنداو.
    كاساس سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ یاریزانەكان دەربڕی بۆ ئاستێكی بەرز لە یارییەكەی بەرامبەر ژاپۆن، و وتیشی: دەبێت كارەكان لە جامی ئاسیادا بەردەوام بن.
    لای خۆیەوە كاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی، جەلال حەسەن، تەئكیدیكردەوە: یارییەكەمان بەرامبەر ژاپۆن پێشوەختە ئامادەكاری بۆ كرابوو و توانیمان كاندیدی كاسی ئاسیا بوەستێنین.
    یاریزان ئەمیر عەماری ئاماژەی بەوەدا: پەیامێكمان گەیاندە سەرجەم تیپەكانی پاڵەوانێتییەكە كە ئێمە ئەو تیپەین كە تا كۆتا خولەك لە جەنگادا دەبین.