سەرۆكی حكومەتى هەرێم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت

سیاسی
  • 19-01-2024, 16:06
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت.
    ئاشكراشیكرد: وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەركۆنە كرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەكەی بە سەرۆكی حكومەت گەیاند، و لە بەرامبەردا سەرۆكی حكومەتی هەرێم سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیی ئەڵمانیای كرد.
    هەر لە راگەیەنراوەكەا هاتووە، كە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەركەكانیان بۆ هاوكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
    هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و دابینكردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێم، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان بوون.