سەرۆك وەزیران: درێغی ناكەین لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی سەروەریمان

سیاسی
  • 19-01-2024, 14:17
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی،  تەئكیدیكردەوە: حكومەت درێغی ناكات لە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری وڵات.
    سەرۆك وەزیران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ  ئاژانسی بلومبێرگ، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: هیچ لایەنێك، چ دەرەكی بێت یان ناوخۆیی، ناتوانێت مافەكانی حكومەتی عێراق و ڕۆڵی لە درێژكردنەوەی ئاسایشەكەی بسەنێتەوە، و وتیشی: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە، و درێغی ناكەین لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری خۆمان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: تا ئێستا هیچ كێشەیەك سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی عێراق نییە،و وتیشی: ڕووداوەكان لەم شوێنە هەستیارەدا بەردەوامن، كە زیاتر لە 30%ی دابینكردنی وزەی جیهان پێكدەهێنێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەدڵنیاییەوە بارودۆخی ئێستا هەم بۆ هەناردەكاران و هەم بۆ هاوردەكاران جێگەی نیگەرانییە، و هۆشداریشدا كە درێژكردنەوەی ئەم شەڕە لە غەززە و كەناری ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی ململانێكان و ئەمەش ڕوویدا.
    جەختیشیكردەوە: ئێمە كێشەمان لەگەڵ لایەنی توركیا نییە، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، بەڵام كێشە لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە، و ڕوونیشیكردەوە: ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەوری كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیل دەسوڕێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق ئەندامێكی كارای ئۆپیكە و ئێمە لە ئۆپیك لەڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەوە بڕیار دەدەین، و وتیشی: پلانی ئێمە ئەوەیە پشت بەو غازە ببەستین، جا ئەو غازە پەیوەندی بە نەوتەوە بێت یان غازی سروشتی.
    رونیشیكردەوە: پلانمان هەیە لەماوەی 3-5 ساڵدا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی غاز و بگەینە قۆناغێك كە غاز نەسوتێنین، لە كۆتایشدا وتی: 4 ملیار دۆلارمان بۆ هاوردەكردنی غاز تەرخانكردووە، هەركاتێك گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی، ئەم بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەكانی دیكە تەرخان دەكرێت.