بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای سبەینێ، شەممە، نیمچە هەور دەبێت، و لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەی باكور كەشوهەوا ئاسایی و دواتر دەبێت بە هەور، و پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزێت، لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باشوور ئاسایی و هەندێك جار هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی یەكشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، لەكاتێكدا لە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، هەندێكجاریش هەور دەبێت، لە بەیانیاندا كەمێك تەم دروست دەبێت، و وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە، لەكاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باشوور ئاساییە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
ئاشكراشیكرد: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات لە ناوچەی باكوور كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
راشیگەیاند: دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو: كەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لەچاو ڕۆژی پێشوو. لە ناوچەی باكور كەشوهەوا هەور و هەوری مامناوەند دەبێت لەگەڵ بارانێكی بەخوڕ، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور بۆ هەور و باراناوی دەبێت، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.