بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، وەزیری ناوخۆ و ستافە پێشكەوتووەكەی دڵنیاكردەوە: كە هەمووان كاردەكەن بۆ خزمەتكردنی عێراق و عێراقییەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری و ستافی پێشكەوتووی وەزارەت كرد، و جەختیكردەوە: ناوخۆ ئەو دەستە ئەمنییەیە كە لە زیاتر لە ئاستێكدا كاردەكات و لە زیاتر لە بەرەیەكدا شەڕ دەكات؛ شەڕی تیرۆریزم دەكات، شەڕی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان دەكات، بەشداری دەكات لە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ، جگە لە ئەركە نیشتمانییەكانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی نیشتمانی ئێوە لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتدایە، چونكە هۆكاری سەرەكین بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان و هاندانی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنان و چەسپاندنی پەیوەندییە دەرەكییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی جیهان.
وتیشی: ئەم كردەوە قارەمانانە وەڵامێكی ئەرێنی لەلایەن خەڵكەوە وەردەگرێت و ئەمەش بە شێوەیەكی بەرفراوان لە ڕێگەی میدیاكان و لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیان و بەرپرسانی دەوڵەتەوە چاودێری دەكرێت.
هەروەها سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆی كرد، لەگەڵ براكانیان لە باقی وەزارەتەكان و دەزگا ئەمنییەكانی دیكە، جەختیشیكردەوە: كە هەموو كارەكانمان یەك ئامانجیان هەیە، ئەویش خزمەتكردنی عێراق و عێراقییەكانە و پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەرزە، بەپێی دەقی بەیاننامەكە.
لە بەرامبەردا وەزیری ناوخۆ دووپاتیكردەوە: كە سەركردە و ئەفسەرانی وەزارەت و ئەندامەكانی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرەی ناوخۆ و یەكێتی نیشتمانی.
بەپێی بەیاننامەكە، وەزیر پێداچوونەوەی بە پلانەكانی وەزارەتی ناوخۆدا كرد بۆ باشتركردنی كاری ئەمنی و سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی ئەوان و دروستكردنی پردی هاوكاری لەگەڵ هاوڵاتیان.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، شەمەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی دیكە، بەرنامەیەكی داڕشتووە بۆ لێپێچینەوە لە تاوان و سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی دیاردە نامۆكان بۆ كۆمەڵگاكەمان وەك مادەی هۆشبەر، ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێسا، و بڵاوبوونەوە ڕۆشنبیری و هۆشیاری لەنێو گەنجان و بەهێزكردنیان لە ڕووی ئەمنییەوە، و هەروەها سوپاسی گرنگی و پشتیوانی سەرۆك كۆماری كرد بۆ وەزارەت و ڕێنماییە بەنرخەكانی بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.