مالیكی جەخت لە گرنگی پەیڕەوكردنی زمانی دیالۆگ لە چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-01-2024, 21:29
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە گرنگی پەیڕەوكردنی زمانی دیالۆگ لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كردەوە.
    نوسینگەی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنەی باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق كرد و لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا گۆنای پیرۆزبایی لە مالیكی كرد بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی، و هەروەها پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان كرد لەسەر گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
    هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیكردەوە: لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێ بەدەستبهێنێت، و ڕوونیشیكردەوە: عێراق هەڵبژاردنە خۆجێییەكانی بەسەركەوتوویی ئەنجامدا و ئەمڕۆ ئامادەكاری دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بەپێی شایستەیی هەڵبژاردن.
    سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكەش، مالیكی جەختیكردەوە: لە گرنگی پەیڕەوكردنی زمانی گفتوگۆ لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هێز، و وتیشی: دەستووری عێراق رێگە بە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ نادات،  بەڵام لە هەمانكاتدا دەبێت هەموو وڵاتان ڕێز لە سەروەری عێراق و پیرۆزی خاكەكەی بگرن.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە ئاستە جیاجیاكاندا نوێكردەوە و جەختیشیكردەوە: لە گرنگی بەهێزكردنی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.