سەرۆك وەزیران دوای كۆتاییهێنان بە بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی داڤۆس دەگەڕێتەوە بەغداد

سیاسی
  • 18-01-2024, 20:32
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای كۆتاییهێنان بە بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی داڤۆس گەڕایەوە بەغداد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای كۆتاییهێنان بە بەشداریكردنی لە خولی 54ی كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە ساڵی 2024، لە سویسرا، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
    ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی لە چوارچێوەی كارەكانی كۆڕبەندەكەدا بەشداری دانیشتنی گفتوگۆی كردووە، كە لەلایەن جۆن هاریس، سەرنوسەری ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیكۆ سەرپەرشتی كرا، هەروەها زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەشی لە پەراوێزی ئەو كۆڕبەندە بەڕێوەچوو.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە دیدار و كۆبوونەوەكان بەم شێوەیەبوون؛ دیدار لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، دیدار لەگەڵ سەرۆكی كۆنفیدراسیۆنی سویسرا ڤیولا ئەمهیرد، دیدار لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆبوونەوە لەگەڵ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و دیدار لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، دیدار لەگەڵ سەرۆكی گروپی بانكی نێودەوڵەتی، دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، دیدار لەگەڵ سەرۆكی بانكی ئەوروپی بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان (EBRD)، و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە، كۆبوونەوە لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC)، كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی جێبەجێكاری ناوچەیی بانكی JPMorgan، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی هاوكاری دیجیتاڵی، كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی HKN Energy، و دیداری كاركردن لەگەڵ 57 كۆمپانیای نێودەوڵەتی تایبەت بە نەوت و وزە و بوارە ئابوورییەكانی دیكە، هەروەها چاوپێكەوتن لەگەڵ بلۆمبێرگ و چاوپێكەوتن لەگەڵ وۆڵ ستریت جۆرناڵ.