عێراق و توركیا پێداچونەوە بە بارودۆخی گشتی و تەحەددیاتی بەردەم ناوچەكەدا دەكەن

سیاسی
  • 18-01-2024, 20:26
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە، ماجد لجماوی، لەگەڵ  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی توركیا نوعمان قورتولموش، پێداچوونەوەی بە دۆخی گشتی و تەحەددیاتی بەردەم ناوچەكە كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ماجد لجماوی باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ نوعمان قورتولموش سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی توركیا لە باڵەخانەی ئەنجوومەن لە پایتەختی توركیا كۆبووەوە.
    ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا كرا، هەروەها ڕێگاكانی پتەوكردنیان بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێدا بێت، هەروەك هەردوولا پێداچوونەوەیان بە بارودۆخی گشتی و تەحەددیاتی بەردەم ناوچەكە كردووە.
    بەپێی بەیاننامەكە،  باڵیۆز جەختی لە گرنگی كار و هەماهەنگی نێوان پەرلەمانی هەردوو وڵات و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕی سەردانەكانی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات و بەردەوامبوونی پشتیوانی و بەهێزكردنی هەماهەنگی لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی توركیا وتی: ئێمە زۆر پێویستمان بە چالاككردنی ئەو هاوبەشییانە هەیە كە خەڵكی ناوچەكە پێكەوە كۆدەكاتەوە و هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و گرنگی زیادكردنی هەماهەنگی ئەمنی هەتا ئەو كاتەی لەناودەچێت.