بەغداد - INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و هاوتا توركیەكەی هاكان فیدان، گفتووگۆیان كرد لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، و هاوكات جەختیان لە پەنابردنە بەر دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرژییەكانی ناوچەكە كردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا هاكان فیدان ئەنجامدا،و ئاشكراشیكرد: حسێن هاوتا توركیەكەی لە وردەكاری هێرشەكەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر ئاگادار كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە و بەتایبەتی ململانێی چەكداری نێوان پاكستان و ئێران ئاڵوگۆڕ كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، فیدان كورتەیەكی بۆ حسێن باسكردووە، لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی سەبارەت بەو پەیوەندیانەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی و پاكستان هەیبوو سەبارەت بە قەیرانی ئێستای نێوان هەردوولا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوو وەزیر جەختیانكردەوە: لە پێویستی پەنابردنە بەر دیالۆگ و دانوستان و ڕاوێژ بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرژییەكانی ناوچەكە بە شێوەیەك كە خزمەت بە سەقامگیری بكات و بەشداربێت لە دامەزراندنی ئاسایش.
هەروەك تەئكیدیان لە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا و پێویستی پتەوكردن و پەرەپێدانیان كردووە.
هەروەها ئاماژەیان كرد: بە بەهێزی ئەو پەیوەندییە برایەتییەی كە لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا هەیە، و پەرۆشی خۆیان دووپاتركردەوە بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن و هەماهەنگی و ڕاوێژكاری لەسەر پرسە جیاوازەكانی خەمی هاوبەش.