بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی هادی عامری، و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیان لە پشتیوانی حكومەت كردەوە بۆ هەنگاوەكانی لە دۆسیەكانی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان و بەهێزكردنی سەروەری نیشتمانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاریدا كە مالیكی و عامری لە نوسینگەی فەیاز كۆكردەوە، پرسەكانی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی و پشتیوانیكردنی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی بەجۆرێك كە خزمەت بەوڵات و بەرژەوەندییەكانی بكات تاوتوێكران.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە پاڵپشتی هەنگاوەكانی حكومەت لە دۆسیەكانی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان و بەهێزكردنی سەروەری نیشتمانی.