بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی رەشید دەستپێكردنی سێیەمین دەركردنی بۆندەكانی بیناسازی ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بانكەكە داوا لە هەموو لقەكانی دەكات كە دەست بكەن بە فرۆشتنی بۆندی بیناسازی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت بیكڕن.
1. بۆندێك بەبڕی (500,000) دینار (پێنج سەد هەزار دینار) لەگەڵ سوودی ساڵانەی (6%) كە هەر شەش مانگ جارێك دەدرێت (بە ڕێژەی 3%) هەر 6 مانگ جارێك.
2. بۆندێك بەبڕی (1,000,000) دینار (یەك ملیۆن دینار) لەگەڵ سوودی ساڵانەی (8%) هەر شەش مانگ جارێك دەدرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ (بە 4%) هەر 6 مانگ جارێك.