بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە دۆخەكە گونجاو بووە بۆ كۆتاییهێنان بە ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بە گرنگی هاوكاری وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق كرد بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی كەمپی هۆڵ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی داڤۆس كە لە سویسرا بەڕێوەچوو لەگەڵ ، ئورسولا ڤۆن دێر لیین سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا كۆبووەوە".
لە راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرا، "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەوروپا و ڕێڕەوی گەشەسەندنیان بەخۆیەوە بینی، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی نێودەوڵەتیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی كەرتی غەززە، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر ڕۆڵی داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق".
سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە "هێزە چەكدارەكانی عێراق، بە هەموو جۆرەكانیانەوە، توانیان ئاسایش دابمەزرێنن و ڕەگەكانی تیرۆر ببڕن، هەلومەرجەكانیش گونجاو بوون بۆ كۆتاییهێنان بە ڕۆڵی هاوپەیمانی و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە هەماهەنگییە ئەمنییەكانی دوولایەنە لە نێوان عێراق و وڵاتانی دۆستدا ، ئاماژەیە بۆ گرنگی هەنگاوی بەرپرسیارانەی وڵاتانی ئەوروپایی، و ئەوەی هاوكاری عێراق دەكات لە كۆتاییهێنان بە دۆسێی كەمپی هۆڵ، و پێشوازی لە هاووڵاتیانی دەكات و بەرپرسیارێتی ئەمنیی پەیوەست بەوانەوە هەڵدەگرێت.
سەبارەت بە شەڕی غەزە ، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی عێراق و تێڕوانینی خۆی بۆ مەترسییەكانی بەردەوانی دەستدرێژی بۆ سەر فەرلەستینیەكان دووپاتكردەوە و هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد سەقامگیریی گشتیی ناوچەكە پەیوەستە بە وەستاندنی شەڕی غەززە، كە ڕەنگە فراوانتر بێت و ببێتە هۆی گشتگیری تێكچوونی ئەمنی، بە تایبەت كە گەلانی ناوچەكە هەست بە توڕەیی دەكەن لە دەستدرێژییەكە و ئەو كۆمەڵكوژییەی كە لە غەززە ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیەوە، ڤۆن دێر لاین "پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی عێراق سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی غەززە، و هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كاردانەوەكانی دەربڕی، جەختیكردەوە نیگەرانی كۆمسیۆنی ئەوروپا سەبارەت بە فراوانبوونی ململانێكان، و ئیرادەیی بۆ بەردەوامبوون لە دابینكردنی یارمەتیدانی مرۆیی فەلەستینییەكان".
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا پێشوازی لە "هەوڵەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری و هاوبەشی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا كرد، جەختیكردەوە بەردەوامی لە بواری فراوانكردنی وەبەرهێنان و بەشداریكردنی كۆمپانیا و دامەزراوە ئەوروپییەكان لە پڕۆژە بەردەوامەكانی پەرەپێدانی ستراتیژی لە عێراق".