سەرۆك وەزیران: پلانەكانی حكومەت لە بواری چاكسازی ئابووری و دارایی كە دەروازە و بنەمای هەموو چاكسازییەكانن

سیاسی
  • 18-01-2024, 14:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە پلانەكانی حكومەت لە بواری چاكسازی ئابووری و دارایی كە دەروازە و بنەمای هەموو چاكسازییەكانن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەراوێزی بەشداریكردنی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس كە لە سویسرا بەپێوەدەچێت لەگەڵ كریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كۆبووەوە".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی هاوكاری دارایی نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا، لە چوارچێوەی پاڵپشتیكردنی ڕێبازی گەشەپێدان لە عێراق".
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە "پلانەكانی حكومەت لە بواری چاكسازیی ئابووری و دارایی كرد، وەك دەروازە و بنەمایەك بۆ هەموو ئەو چاكسازیانەی كە حكومەت پلانی بۆ داناوە لە هەموو كەرتە گرنگەكاندا".
    لای خۆیەوە جۆرجیڤا پێشوازی لە "بەشداریكردنی عێراق لە بەرنامەیەكی نادارایی بۆ پاڵپشتیكردنی چاكسازییە ئابوورییەكان كرد، چونكە لە مانگی داهاتوودا كۆبوونەوەكان لەگەڵ سندوقەكە دەستپێدەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیە".
    جۆرجیڤا ستایشی "هەنگاوەكانی حكومەت لە بواری سیستەمی دارایی و بانكیدا، و باشتركردنی ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنانی بەرز نرخاند و  تێگەیشتنی خۆی لە تایبەتمەندییەكانی عێراق و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە دەربڕی".