هەولێر –INA
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و دەیڤد كامیرۆن، وەزیری دەرەوەی هاوڕان لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.
نووسینەگەی راگەیاندی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد كامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەكگرتوو كۆبووەوە ".
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوە، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆكی حكومەت گەیاند و هێرشەكەی بە توندی سەركۆنە كرد و گوتی هیچ پاساوێكی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریی عێراق و قبوڵكراو نییە".
لای خۆیەوە"سەرۆكی حكومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانیی بەریتانیای كرد".
جێگای باسە "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی".
تەوەرێكی تری كۆبونەوەی نێوان بارزانی و كامیرۆن "پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و دابینكردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێم، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوە بوو".