بەغدا - INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆنفرانسی تەكنیكی بۆ یاری نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی و ژاپۆن بەڕێوەچوو كە ڕێك لە كاتژمێر دوو و نێوی پاش نیوەڕۆی سبەی هەینی بەڕێوەدەچێت.
یەكێتی تۆپی پێی عێراقی لە راگەیندراوێكدا، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) )گەیشتووە، تێیدا هاتووە، لەكاتی كۆنفرانسەكەدا بڕیاردرا كە هەڵبژاردەی نشتمانی عێراقی جلوبەرگی سپی تەواو لەبەر بكات لە كاتێكدا گۆڵپارێزەكان جلی زەرد لەبەر بكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەڵبژاردەی ژاپۆن جلوبەرگێكی تەواو شین لەبەر دەكات و گۆڵپارێزەكانیشی سەوز دەبن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات