هەولێر –INA
سەرۆكی حكومەتی هەرێم مسرور بارزانی و وەزیری پیشەسازی سعودی بەندەر ئەلخورەیف گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی بواری ئابووری و وەبەرهێناندا كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو تێیدا هاتووە : دوێنی چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ بەندەر ئەلخورەیف، وەزیری پیشەسازی و سامانی كانزایی كۆبووەوە.
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە لە كۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا كرا.