بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، لە وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیركردنی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی بەغدای پایتەختی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان ، كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، و ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان بووە توانی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا و لە كەرتی رەسافە دەستگیربكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆڕەكە لە (4) تۆمەتبار پێكهاتووە، جگە لەوەی (4) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری بلورییان دەست بەسەردا گیرا.