سەرۆك وەزیران: راگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە كلیلی گەڕانەوەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەكە

سیاسی
  • 17-01-2024, 22:15
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هەڵوێستی لایەنی سویسری و هاوكارییەكانی لەگەڵ عێراق لە گەڕاندنەوەی شوێنەواری بەنرخی بەرز نرخاند،و ئاماژەی بەوەشدا: كە وەستاندنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە كلیلی گەڕانەوەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەكە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سویسرا فیولا ئەمهیرد كۆبووەوە.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكانی ئابوری، بانكی، ئەمنی، دیپلۆماسی و ڕۆشنبیری تاوتوێ كرا، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنی ڕاوێژكاری دووقۆڵی بە مەبەستی كاراكردنی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و سویسرا، كە زیاتر لە سێ‌ دەیەیە راگیراوە.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و دەرفەتە گرنگەكانی، كە كۆمپانیا سویسراكان دەتوانن وەبەرهێنانی تێدا بكەن و بەشداری تێدا بكەن، گفتوگۆیان لەسەر كر.
    هاوكات سەرۆك وەزیران، پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەڵوێستی لایەنی سویسری و هاوكارییەكانی لەگەڵ عێراق لە گەڕاندنەوەی شوێنەوارە بەنرخەكانی سەر بە شارستانییەتەكانی عێراق كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە قاچاخ براون.
    سەبارەت بە شەڕی غەززە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە راگرتنی دوژمنكاری كلیلی گەڕانەوەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەكە و بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقی و مرۆیی پێكدەهێنێت كە دەكەوێتە سەر شانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و تەواوی وڵاتانی دیكە.
    لای خۆیەوە ئەمهیرد، پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی وەستاندنی شەڕ و كۆتاییهێنان بە ئازارەكانی گەلی فەلەستین و ئامادەیی سویسرا بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرەكانی هاوكاری مرۆیی بەپەلە بۆ فەلەستینییەكان دووپاتكردەوە.