دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی حكومی .. وەزارەتی ناوخۆ ئەو پۆلانە دیاری دەكات كە پشكنینی پێشوەختەی ماددە هۆشبەرەكان دەیانگرێتەوە

ئەمنی
  • 17-01-2024, 20:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی حكومی بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیاند، و ئەو پۆلانەشی كە پشكنینی ناچاری دەیانگرێتەوە دیاریكرد.
    بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتییەكە عەمید موهەنەد حاتەم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، بە پلەی سەرۆكی دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكان ، لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ فراوانكردنی پشكنینی پێشوەختە بۆ بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ژێر رۆشنایی ڕاسپاردەكانیدا، لیژنەكە ئەو پۆلانەی پشكنینەكە دەیانگرێتەوە دابەشكرد بەسەر قۆناغەكاندا بۆ ئەنجامدانی پشكنین، لەوانە ئەندامی هێزە ئەمنییەكان، كارمەندانی گواستنەوەی وشكانی، كارمەندانی فڕۆكەخانە و داواكارانی مۆڵەتی بازاڕ و دامەزراندنی گشتی، هەروەها ئەوانەی لە زانكۆكان بۆ ساڵانی داهاتوو وەرگیراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بە باقی گروپەكانی تری كۆمەڵگا، واتە فەرمانبەران و ئەوانی تر، ئەوان پۆلێنكراون لە گروپی B، كە نمونەی هەڕەمەكی لێیان وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بزانرێت كە ئایا مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن یان نا.