بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە ئامادەیی حكومەت بۆ دابینكردنی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا سعودییەكان بۆ كاركردن لە عێراق كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە خولی 54ی كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، پێشوازی لە ماجد ئەلقەسبی وەزیری بازرگانی سعودیە و خالید فالح وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكارییەكان لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئابووری و بازرگانیدا كرد و جەختیان لە بەردەوامیی دروستكردنی هاوبەشی سەركەوتوو بۆ كەرتی تایبەت لە هەردوو وڵات كردەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران تەئكیدی لە ئامادەیی حكومەت كردەوە، بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ كۆمپانیا سعودییەكان بۆ كاركردن لە عێراق لە بوارە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە سوودی هاوبەشی هەردوو وڵاتی برا بەدەستبهێنێت.