عامری و مەندەلاوی باس لە جوڵەی بەردەوام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دەكەن

سیاسی
  • 17-01-2024, 19:37
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی هادی عامری، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت باسی لە جوڵەی بەردەوام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی عامری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی، لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازیكرد لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت، و هەردوولا دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و كاروباری پەرلەمان و جموجۆڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ‌ كرد.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگترین یاسا و پەسەندكردنی یاساكان كرا كە ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی داهاتوودا كاریان لەسەر دەكات، دیارترینیان یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 و گۆڕانكارییە پێشنیاركراوەكان بوو.