سەرۆك وەزیران ئامادەیی حكومەت بۆ پەرەپێدانی هاوكاری لەگەڵ دامەزراوەی نێودەوڵەتی دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 17-01-2024, 19:18
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەیی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوكاری لەگەڵ دامەزراوەی نێودەوڵەتی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە داڤۆس لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی/IFC، بە سەرۆكایەتی موختار دیۆب جێگری سەرۆكی جێبەجێكار كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتی پێداچوونەوە بوو بە ئاسۆی هاریكاری نێوان عێراق و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكە، كە ئەندامی گروپی بانكی نێودەوڵەتییە، لەبەر ڕۆشنایی بەرەوپێشچوونی حكومەتی عێراق لەگەڵ چاكسازییە ئابوورییەكان و جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژییە گەورەكانی وەبەرهێنان.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی ئامادەیی حكومەتی دووپاتركردەوە بۆ پەرەپێدانی بازنەی هاریكاری و هاوبەشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە، بەتایبەتی دوای واژۆكردنی گرێبەستێك لە نێوان دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكە بۆ ئامادەكردنی دۆسیەیەكی وەبەرهێنان سەبارەت بە پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئەوەی هاوتای فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان بێت و لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بگونجێت بە شێوەیەكی گشتگیر.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە شاندی كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی خواستی خۆی دەربڕی بۆ فراوانكردنی كارەكانی لە عێراق وەك ناوچەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنان، هەروەها بەشداریكردن لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی و ئەو پڕۆژە گەورانەی پەیوەستن پێیەوە.