بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمكاری عەرەبی بڕیارنامەیەكی پەسەند كرد كە بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەكات.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی بە توندی ئیدانەی بۆردومانەكەی ئێرانی كرد كە ڕۆژی سێشەممە 16/1/2024 بۆ سەر هەولێر ڕوویدا، ئاماژەی بەوەشكرد: لەو بارەیەوە كۆمكاری عەرەبی رەشنووسی بڕیارنامەیەكی حەوت بڕگەیی پەسەند كرد دوای ئەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، 1/17/2024 داوای دانیشتنی بەپەلەی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارنامەكە ئیدانەكردنی توندی ئەو بۆردومانەی لەخۆگرتبوو كە كرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق ، كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی بێتاوان شەهیدبوون و ژمارەیەك شوێنی مەدەنیش وێرانكران، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هێرشە بە دەستدرێژییەكی ئاشكرا بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق و پێشێلكردنی سەختی پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی باش و یاسا و میساق و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی دادەنرێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە بڕیارنامەكەدا ئیدانەی هەموو ئەو پاساو و بیانووانە كراوە كە لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە خراوەتەڕوو، كە ماف بە هیچ وڵاتێك نادەن سەروەری وڵاتێكی دیكە پێشێل بكات و ژیانی هاوڵاتیانی بخاتە مەترسییەوە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان.
رونیشیكردەوە: بریارەكە ئێران بە بەرپرسیار لە هەموو دەرئەنجامەكانی ئەم پێشێلكارییە و بە پێشینەیەكی مەترسیدار دەزانێت كە دووبارەبوونەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی تێكدانی تەواوەتی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە.
ئاشكراشیكرد: بڕیارەكە تەئكیدی لە یەكڕیزی و سەروەری خاكی عێراقی لە بەرامبەر هەر دەستدرێژی و پێشێلكارییەكی دەرەكی كردەوە، هەروەها جەختی لە مافی عێراق كردەوە، وەك ئەندامێكی دامەزرێنەری كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی و ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان، پەنا بۆ هەموو رێگاكانی دیپلۆماسی و یاساییەكان ببات، واتە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و میساقی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی گەرەنتی كراوە بۆ وەڵامدانەوە لەسەر ئەم پێشێلكاریانە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: بڕیارەكە داوای لە ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری عێراق، پاڵپشتی پێویست كۆبكاتەوە بۆ دەركردنی بڕیارنامەیەك كە ئەم هێرشە بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و پێشێلكردنی بنەمای دراوسێیەتی باش و یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان وەسف بكات، جگە لەوەش، كۆمكاری عەرەبی، ئەنجومەنی باڵیۆزانی عەرەبی لە نیویۆرك، جنێڤ، ڤیەننا، برۆكسل، واشنتۆن، لەندەن، پاریس، پەكین و مۆسكۆ ڕاسپارد كە بڕیارەكە ڕەوانەی وەزارەتەكانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە و هەروەها ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكەن ، و داوا لە سكرتێری گشتی كۆمەڵەكە بكات كە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بكات و قسە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم بڕیارە، ئەوە جگە لەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو سكاڵایەی كە عێراق كە پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی كردووە و لە دانیشتنی داهاتوودا راپۆرتێك پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی دەكات.