بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشكەوتنی هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و بانكی پشتڕاستكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە داڤۆس لەگەڵ خالید حوب الله بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوچەیی بانكی جەی پی مۆرگان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاسۆی هاوكاری لە بوارە داراییەكان كرا، و كردنەوەی هەژمار بۆ بانكە عێراقییەكان، هەروەها ئەگەری بەشداریكردنی بانكەكە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ پەسەندكردنی ئەپڵیكەیشنی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بازاڕەكانی عێراقدا .
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكان لە هەماهەنگی هەوڵە تەكنیكیەكان لە نێوان بانكی ناوەندی عێراق و بانكی جەی پی مۆرگان لە دامەزراندنی بیرۆكەكانی پەیوەست بە بازرگانیكردن بە دراوی دیجیتاڵی بۆ بانكە ناوەندییەكان ئەنجامدرا.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە ، عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە هاوكارییەكانی بانكی ناوەندییە لەگەڵ سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، و ئەو پارەداركردنەی كە ئامانجیەتی بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت لە عێراق ، ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق بەردەوامە لە هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و بانكی، لە ڕێگەیەك كە یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی ئەم كەرتە گرنگە.
لای خۆیەوە خالد حوب الله ئامادەیی جەیپی مۆرگانی دەربڕی بۆ بەرزكردنەوەی هاریكاری لەگەڵ عێراق وەك حكومەت، لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق، و كەرتی بانكی عێراق، جەختیكردەوە مەبەستی بانكەكە، وەك قۆناغی یەكەم، بۆ كردنەوەی هەژماری سێ بانكەی تایبەتە لە عێراق.