وەزارەتی دەرەوە: كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی دانیشتنێكی بەپەلەی بۆ تاوتوێكردنی بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەبەستن

سیاسی
  • 17-01-2024, 15:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمكاری عەرەبی بڕیاریدا دانیشتنێكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەبەستێت.
    وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە : كۆمكاری عەرەبی بڕیاریدا بە بەستنی دانیشتنێكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی بۆردمانەی كە لایەن ئێرانەوە كرایە سەر شاری هەولێر.
    ئاماژەی بەوەشكرد، ئەحمەد ئەبول غیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر شەرمەزار كرد، لەكاتێكدا كۆماری یەمەن بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر ئیدانە كرد.