بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەكان كۆتایی بە لێكۆڵینەوە لە تانەكانی ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان هێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەكان تاوتوێكردنی ئەو تانانەی تەواو كردووە كە لەلایەن كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بۆی نێردراوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی دادوەری (338) تانەیەكی لەبەرچاو گرتووە، كە لە ماوەی دیاریكراوی یاساییدا بە پێی بڕگەكانی مادەی 10/7 لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارە 31ی ساڵی 2019 تەواوكراون.