هەولێر -INA
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە ئالار كاریس سەرۆكی كۆماری ئیستۆنیا كرد، كە جاری یەكەمە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
نووسینگەی راگەیاندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە ئالار كاریس سەرۆكی كۆماری ئیستۆنیا كرد.
هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو سەرۆك كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و دەربارەی پەیوەندییەكانی ئیستۆنیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، گفتوگۆ بكەن و بیروڕا بگۆڕنەوە".