بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران باسیان لە هۆكارەكانی دواكەوتنی ڕێكارەكانی دامەزراندنی ئەو كەسانە كرد كەیاسایی ئاسایشی خۆراك دەیانگرێتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی و چاودێری دارایی فیدراڵی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی میوانداریكردنەكە گفتوگۆكردنە لەسەر هۆكارەكانی دواكەوتنی تەواوكردنی ڕێكارەكانی پەیوەست بە دانانی ئەوانەی لە (٣١ هەزار) پلەی وەزیفی هاتووە كە لە یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ پەسەندكراون .