هەوڵیر -INA
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس و لە درێژەی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی ، لەگەڵ جەیک سولیڤان ، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا كۆبووەوە، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەیان پرسی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان بووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە راگەیندراێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە:" مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە ، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
لەراگەیندراوەكە ئاماژە بەوەیش كراوە كە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامیی هەرێم دەکات.
بەپێی راگەیندراوەكە بارزانی دووپاتی کردوەتەوە کە بەردەوامبوونی هێرشەکان و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.