عێراق سكاڵایەك لە دژی ئێران پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

سیاسی
  • 17-01-2024, 10:46
  • +A -A

    بەغدا – INA

    وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند كە سكاڵایان لەدژی ئێران ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەەكان تۆماركردووە.

    وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق سكاڵایەكی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، پەیوەندی بە دەستدرێژی مووشەكی ئێرانەوە هەبووە كە شاری هەولێری كردە ئامانج و بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداریكردنی چەند هاوڵاتیەكی مەدەنی بێتاوان ، و زیانی بە موڵكی گشتی و تایبەت گەیاندووە.

    ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی دوو نامەی سكاڵا ئاراستەی هەردوو ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە لەڕێگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نیویۆرك، كە تیایدا ئەوەم دووپاتكردەوە ئەم دەستدرێژییە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عێراق و یەكپارچەیی خاك و ئاسایشی گەلی عێراقە.