سەرۆك وەزیران: عێراق لاریی نییە هاوكاری بكات لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری چەك و مەشقكردندا

سیاسی
  • 17-01-2024, 10:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، عێراق بەهیچ شێوەیەك لاری نییە هاوكار لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبواری چەك و مەشقكردندا بكات ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە حكومەت كۆتاییهێنان بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە كارنامەی وەزارییەكەیدا لەخۆگرتبوو.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە : محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، جێنس ستۆڵتنبێرگ كۆبوەوە، لە پەراوێزی بەشداریكردنی سەرۆكوەزیران لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ٥٤ەمین.
    لەراگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاسۆی هاوكاریی نێوان عێراق و ناتۆ كرا، هەروەها ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوبەشی لە بواری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەدواداچوونی تۆڕە تیرۆریستییەكان و ئاشكراكردنی سەرچاوەی داراییەكانیان كرا.
    هەروەها ئەوەیش هاتووەكە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران دەستی خستە سەر پرسی كۆتایی هێنان بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، كە حكومەت لە كارنامەی وزاری خۆیدا جێی كردەوە، دوای ئەو پێشكەوتنەی هێزە عێراقییەكان لە ڕووی ئامادەكاری و ئامادەیی تەواوەوە بەدەستیهێناون، و ئەوگرنگی ڕێككەوتن لەسەر هەنگاوە جێبەجێكارەكان بۆ ڕێكخستنی كۆتایی ئەركەكەی لە ڕێگەی ئەنجامدانی گفتوگۆی دوولایەنە، بە شێوەیەك كە گەرەنتی گواستنەوەیەك بكات.
    سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەكانی وڵاتانی ناتۆ و پاڵپشتیكردنیان بۆ عێراق، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانەوە لە شەڕی دژ چەتە تیرۆریستییەكانی داعش، و لە بواری پێشكەشكردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەرز نرخاند.
    سودانی جەختی لەوەش كردەوە، عێراق بەلایەنی هاوكاریكردنی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبواری چەكداری و ڕاهێنان و كەلوپەل، لەچوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كە عێراق و وڵاتانی ئەم هاوپەیمانێتییە كۆدەكاتەوە.
    لای خۆیەوە ستۆڵتنبێرگ ستایشی هەوڵ و ڕێوشوێنەكانی حكومەتی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی ئەدای هێزە ئەمنییەكان لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی تیرۆر و بەهێزكردنی و بەرپاكردنی ئاسایش و سەقامگیری، جەختی لەسەر خواستی هاوپەیمانیەكەی كردەوە بەرەو هاوكاری هاوبەشی زیاتر لە چەند بوارێكی ئەمنیدا.