ڕاوێژکاری سەرۆک وه‌زیران: بۆردومانکردنی هەولێر لەگەڵ قووڵایی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران ناگونجێت

سیاسی
  • 16-01-2024, 22:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، خالد یەعقوبی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئاسایش، جەختی لەوە کردەوە کە بۆردومانەکەی هەولێر لەگەڵ قووڵایی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران گونجاو نییه‌، جەختیشی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دیالۆگێکی دووقۆڵی کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.
    یەقووبی بە ئەلعێراقییە نیوزی ڕاگەیاند و  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بەدواداچوون بۆ کرد: بۆردومانەکەی سەر هەولێر کردەوەیەکی تاکلایەنەیە کە ئێران ئەنجامی دەدات پێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری عێراقه‌، ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم بۆردومانە   هاوتەریب نییه‌ لەگەڵ قووڵایی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران، و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لەماوەی ڕابردوودا لێکتێگەیشتنی عێراق و ئێران هەبووە، لیژنەیەکی باڵاش پێکهێنرا و کۆنترۆڵ و ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌ ئەمنیه‌كانی كرد، وتی" دەستووری عێراق ڕێگە بە بوونی گروپە چەکدارەکان نادات کەهەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن، و ڕێگە نادات خاکەکەی ببێتە شوێنی دەستدرێژی دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا" لیژنەکانی عێراق و ئێران زۆر کاریان کرد و هەردوو وڵات گەیشتنە ڕێککەوتنێکی قبوڵکراوی هەردوولا سەبارەت بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، ڕوونیشیکردەوە" كه‌حکومەتی ئێران عێراقی لە بۆردومانەکانی ئەم دواییە ئاگادار نەکردۆتەوە".
    ناوبراو ڕاشیگەیاند" ئەگەر بەڵگە لە لایەنی ئێرانییەوە هەبوایە لەسەر بوونی نووسینگەکانی مۆساد لە هەولێر، دەبوو ڕادەستی حکومەتی عێراق بکرایە، حکومەتی عێراقیش لەم ڕووەوە بێدەنگ نابێت، ئاماژەشی بەوەدا کەپاساوەکانی بۆردومانەکە ته‌واو نین.
    ناوبراو هێمای بۆ ئەوە کرد کە "عێراق زۆر حەزی لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانە"، جەختی لەسەر "زەروورەتی دانیشتن لەگەڵ لایەنی ئێرانی و ئەنجامدانی دیالۆگ و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە کردەوە.
     یەعقوبی ته‌كه‌زی كرد كه‌هەوڵدەدەین عێراق دوور بێت لە هەر هێزێکی دەرەکی، بەو پێیەی لەگەڵ ئەمەریکا چووینە ناو دانوستانێکی جددی و ڕێگایەکی زۆر نایابمان بەو ئاراستەیە بریوه‌، بەڵام ئەم ڕووداوانە زیانی بۆ ئەو فایلە هەیە کە عێراق کار لەسەری دەکات.