بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە، کە حکومەت کارامەیی تەکنیکی پێویست بۆ زیرەکی دەستکرد خستۆتە ناو پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکانەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ دیما ئەلیەحیا، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ژمارهیی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس کە لە سویسرا بهرێوهدهچێت كۆبووهوه.
– بەگوێرەی راگهیهندراوهكه سودانی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جهختی كردووه كهحکومەت کارامەیی تەکنیکی پێویست بۆ زیرەکی دەستکرد خستۆتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنهوه، بەمەبەستی ئەوەی هێزی کاری عێراقی شایستە بکات كهبتوانێت ڕکابەری جیهانی بکات لە بازاڕی کاردا لە داهاتوودا”.
ئاماژەی بەوەشکرد" سودانی پلانەکانی حکومەت بە ئامانجی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری ئاو و کشتوکاڵدا خستیهروو، هەروەها لهگهڵ پێویستی عێراق بە پاڵپشتی لە بواری تەندروستی ژمارهیی و بواری گۆڕانکاری بەرەو ئابوری ژمارهیی و کەرتی بانکی وراهێنانهكاندا.
لهلای خۆیەوە ئەلیەحیا كاردانهوهی خۆی لەگەڵ پێشنیازی سودان دەربڕی، بانگهێشتی عێراقیشی کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ڕێکخراوی هاریکاری نێودەوڵەتییەوە بکات.