بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییە دژی سەروەری عێراقه وسەقامگیریش تێكدهدهن.
باڵیۆز تۆماس سایلەر، لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگهیاندووه: یەکێتی ئەوروپا بە قووڵی نیگەرانە لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا، کە بووەتە هۆی قوربانیدانی زۆری هاووڵاتیانی مەدەنی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشکرد" هێرشەکانی ئەم دواییە دژی سەروەری عێراقه و نیگەرانییەکی گەورە دروست دەکەن بەهۆی کاریگەریی ناسەقامگیرکەریان لەسەر وڵات و ناوچەکە.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا داوای لەلایەنە چالاکەکانی ناوچەکە کرد کە ئەوپەڕی دان بهخۆدا بگرن و کار بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەکان بکەن.