به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، سەبارەت بە داڕشتنی خشتەی کاتی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گفتوگۆی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەیک سلیڤان کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە دانیشتنی ٥٤ی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی دووقۆڵی بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كراوه، کە لە سەردانەکەی وەزیری بەرگری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنی لەسەر کراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆکرا لەسەر داڕشتنی خشتەی کاتی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی و گواستنەوە بۆ پەیوەندیه‌كی دوولایەنەی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کەلە کۆبوونەوەکەدا باس له‌بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆک وەزیران كرا بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بكات، و ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراو لەنێوان تیمی هەردوو سەرۆکەکەدا".
له میانی دیداره که دا، سودانی جه‌ختی له "ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڕ کارێک کردووه‌ته‌وه که پێشێلی سه‌ڕوه‌ڕی عێراق بکات، و ئه‌نجامدانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته وخۆ، به‌تایبه‌تی هێرشه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا که له به‌غدا ئه‌نجامدا، له هه‌مان کاتدا جه‌ختی له‌په‌رۆشی حکوومه‌ت کرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕ هێرشێک بۆ سه‌رئه‌و بنکانه‌ی کە ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان تێدایە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ئاماژەی بە ئەو نائارامییە کردووە کە ناوچەکە بەھۆی بەردەوامیی شەڕی شەڕانگێزی بۆ سەر غەززە به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەقامگیریی ناوچەکە و ھەوڵدان بۆ سنووردارکردنی فراوانبوونی ململانێکان لە وەستاندنی شەڕی جینۆساید دەست پێدەکات کە گەلی فەلەستین دەکاتە ئامانج و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.