به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە کۆمپانیاکانی ئه‌ستۆنیا کرد کە سوود لە ژینگەی بەپیتی وەبەرهێنانی عێراق وەربگرن و بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" مەندەلاوی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، پێشوازی له‌سەرۆکی کۆماری ئه‌ستۆنیا، ئالار کارێس و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک له‌په‌رله‌مانتاران كرد، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و ژمارەیەک پرس وبەرژەوەندی هاوبەش.
مەندهڵاوی جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان بەغدا و تالین لە بوارە جیاوازەکاندا كرده‌وه، بەتایبەت لەبواری ئابووری، کشتوکاڵی، خزمەتگوزاری و ڕۆشنبیری، و سود وەرگرتن لە شارەزایی ئیستۆنیا لە ڕووی حکوومەتی ئەلیکترۆنیه‌وه، بۆ به‌هێزكردنی هەوڵەکانی دژی گەندەڵی، هه‌رووه‌ها داوای له‌كۆمپانیا ئهستۆنیهكانی كرد سوود لە ژینگەی بەپیتی عێراق و وەبەرهێنان لە ئاسانکارییەکان كه‌حکومەت پێشکەشی وەبەرهێنەران دەکات وه‌ربگرن بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی وڵات و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت، بە شێوەیەک کە لهبەرژەوەندی هه‌ردوو گەلی دۆست بێت.
له‌لای خۆیەوە سەرۆکی ئه‌ستۆنیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێگەی خۆی بهدهستهوههێناوه و ڕۆڵیشی ناوەندییە لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و هێنانەدی ئاشتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند" هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پتەوکردنی فاكته‌ره‌كانی سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.