بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران رژدی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنانله عێراق دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، پێشوازیی لهسەرۆکی کۆمپانیای نەوتی HKN Energy" ڕۆس پێرۆت جونیۆر كرد."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه" لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم پڕۆژە نەوتییەکان و ئەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستدان بۆ هاوبەشی و گەشەپێدان لەم بوارەدا گفتوگۆ لهسهر كرا، ههروهها سودانی پلانەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و فراوانکردنی وەبەرهێنانی غاز، و خولەکانی داهاتووی مۆڵەتدان خستهروو.
سودانی ئاماژەی بە کرانەوەی عێراقدا بهروویی هەموو جۆرەکانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە خاوەنی تەکنەلۆژیای مۆدێرنن، جەختی لەسەر رژدی خۆشی كردهوه بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان له عێراق.