به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع لسودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆردومانی هەولێری بە کردەوەیەکی دوژمنانه زانی کە پەیوەندی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێکدەدات.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە شاری داڤۆسی سویسرا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كارێكی دوژمنانه‌ی روونه له‌دژی عێراق، ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به‌ئامانج گرتووه و قوربانی خێزانێكی عێراقی كوردی لێكه‌وتووته‌وه له‌نێوانیاندا منداڵ هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد" بەدڵنیاییەوە ئەم کارە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە پەیوەندی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێکدەدات و حکومەتی عێراقیش مافی خۆیه‌تی سەرجەم ڕێوشوێنە دیپلۆماسی و یاساییەکان بگرێتەبەر کە لەگەڵ پرەنسیپی سەروەری نیشتمانیدا گونجاو بێت.