سەرۆکی کۆمار: لەگەڵ سەرۆکی ئیستۆنیا لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە ڕێککەوتین

سیاسی
  • 16-01-2024, 19:48
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولەتیف جه‌مال ڕەشید سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ ئالار کارێس سەرۆکی ئیستۆنیا، كه‌ئه‌مرۆ سەردانی عێراق كردووه‌، لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا رێكه‌وتین.
    سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف ڕەشید لە پۆستێکی پلاتفۆرمی (x)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، نووسیوه‌یه‌تی: لە یەکەم سەردانی سەرۆکی ئیستۆنیا بۆ عێراق، باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دوولایەنە کرد، و جەختمان لەوە کردەوە کە "ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا ئەولەویەتێکی له‌پێشینه‌یه‌ بۆ عێراقییەکان و فاكته‌ری سه‌ره‌كییه‌ بۆ سەقامگیری ناوچەکە".
    هه‌روه‌ها وتی" باسمان لە دواپێشهاتەكانی ناوچەییەکه‌ کرد، کە تیایدا جەختمان لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕی غەززە و دەستەبەرکردنی تەواوی مافەکانی گەلی فەلەستین کرد، ولەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی فراوانبوونیان ڕێککەوتین.