بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، سەرپەرشتی كۆبوونهوهیهكی فراوانکراوی کرد بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانەکەی ڕەجەبیە لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسا بن جەعفەر (درودی خوای لەسەر بێت).
لهبەیاننامەیەکی وەزارەتدا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووه“ عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەرکردنی یادی سەردانەکەی ڕەجەب، سەرۆکایەتی كۆبوونهوهیهكی فراوانکراوی كرد تێدا دەسەڵاتدارانی ئاسایش و خزمەتگوزاری و مەزارگەی پیرۆزی ئیمام كازم ئامادهبوون، سەبارەت بە سەردانی ڕەجەبی له یادی شەهیدبوونی ئیمام موسا بن جەعفەر.”(س.خ) گفتوگۆكرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"لە کۆبوونهوهیهكهدا پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە ڕۆژانی سەردانەکەدا تاوتوێ کرا، و دۆزینەوەی باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێکخستنی جووڵەی سەردانکەران و ئۆتۆمبێلەکان و دابەشکردنی ئەرکهكان بەسەر بەشە بەشداربووەکاندا لەم بۆنە زیندووهدا، کە لەلایەن ملیۆنان ماتەمینی بۆ ئەم خەسارە گەورەیە، لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە یادهكردێتهوه.
ئەلشەمەری جەختی لەچڕکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و زیادکردنی دەوریەی ڕزگارکردن و هاتوچۆ کردەوە، بەتایبەتی لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان، بۆ چاودێریکردنی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان.