بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت محسن مەندلاوی وسەرۆکی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندلاوی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لەدیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
بەیاننامەکە وتیشی لەدیدارەکەدا جەخت کرایەوەسەر گرنگی هەماهەنگکردن لەنێوان ئەنجومەنی نوێنەران و هێزەسیاسیەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ گەلی عێڕاق، یاساڕێژکردنی ئەو یاسایانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە بژێوی ژیانی خەڵکیەوەهەیە و جگەلەوەش پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ ئەوەی لە کارەکانیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.