به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێشەممە، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ کاروباری دەستووری، حەسەن ئەلیاسیری، دیدێکی نوێ و جیاوازی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور ڕاگەیاند کە دووركه‌وتنه‌وه لەپرسه سیاسییه‌كان لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەدا کە له‌لایه‌ن فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كه‌پێشكێش كراوه به‌باشی زانراوه.
ئەلیاسیری بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند: “محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پرۆژەی یاسای هەموارکردنەوەی دەستووری داڕشتووە کە پێشکەشمانی کردووە، ئێستاش کاتی گونجاوە بۆ هەموارکردنەوەی له‌دوای تێپه‌ربوونی زیاتر لە هه‌ڤده ساڵ بەسەر پەسەندکردنی دەستووردا تێپەڕیوە و عەقڵیەتی عێراقی ئێستا چ لەسەر ئاستی سیاسی یان پەرلەمانی، یان جەماوەری گۆراوه وچه‌ندین له‌بیروباوه‌ر و هزری نوێ ته‌به‌نی ده‌كات.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە دەستوور نانووسرێت وهیچ گۆرانكاریه‌ك تێدا نه‌كرێت بۆ هه‌تا هه‌تا، پێویسته لەگەڵ داخوازییەکانی میللەتدا بگونجێت، بۆ نموونە دەستوور له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی پێویستی بووه هه‌موار بكرێته‌وه، بۆیه دوو ئه‌زموون بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌بوو، یه‌كه‌م له‌ساڵی 2006 تا ساڵی 2009 و به‌ناوی لیژنه‌ی پێداچوونه به‌ده‌ستوور ناوكرا و كارێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا نزیكبوون به‌سه‌ر هه‌موو پرسه ناكۆكییه‌كاندا به‌سه‌ركه‌وێت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرابا، به‌ڵام ناكۆكییه گه‌وره‌كان و ناكۆكی له‌سه‌رره‌وشی كه‌ركووك له‌و كاته كاره‌كانی لیژنه په‌كخست.
هه‌روه‌ها وتی" ئەزموونی دووەم لە ساڵی ٢٠١٩ بوولە سەردەمی حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی و دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی دەستوور کە لە لایەن سەرۆکی کۆمار و ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراوە، به‌ڵام ئه‌م هه‌مواركردنانه وه‌كو خۆی مانه‌ته‌وه وبی ئه‌نجام.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “ئەو پرۆژەی یاسای هەموارکردنەوەی دەستوور کە ئێستا دادەڕێژرێت، جیاوازە لە ڕەشنووسی یاساکانی پێشووتر، لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە، كه‌عه‌قل ودیدگا و رێبازێكی به‌ته‌واوه‌تی جیاوازه له‌پێشووتر له‌خۆی ده‌گرێت، بۆ نموونە دووركه‌وتنه‌وه له‌بیرۆکەی هەموارکردنەوەی تەواوی مادەکانی دەستوور لە مادەی یەکەوە تا مادەی كۆتایی (144)، چونكه هەموارکردنەوه‌ی هه‌موو ده‌ستوور كه‌واته دانانی ده‌ستوورێكی نوێ، كه‌ئه‌مه‌ش تووشی زۆریك له‌كۆسپ و ناكۆكی سیاسی و په‌رله‌مانی و جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه هه‌روه‌كو له‌هه‌ردوو ئه‌زموونی رابردوو.
ئاماژه ی به‌وه‌شدا: "بۆیه پێویسته له ئه زموونکانی پێشوو فێربین، باشتره له نموونه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو وه‌ک ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیا، ئیسپانیا، و که‌نه‌دا سوود وه ڕبگرین، که ئه‌م وڵاتانه و چه‌ندین وڵاتی تازه پێگه‌یشتووه هه‌مواری هه‌ندێك له‌تێكسته‌كانی ده‌ستووری خۆیان كردووه. ئاماژەی بەوەشکردووە هه‌ندێ له‌پرسی گه‌وره و ناكۆكی هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موار بكرێنه‌وه ململانێیه‌كی سیاسی دروست ده‌كات و وڵات زیادكردنی كێشه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵناگرێت چونكه كێشه‌ی زۆری هه‌یه بۆیه پێویسته به‌لۆژی لێیان دوور بكه‌وینه‌وه.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" بیرۆكه‌ی ئێمە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە هەموارکردنەوەی دەستوور دەبێت لەسەر بنەمای ئه‌م قوناغه‌ی كه‌ئێستا ئێمه تێداینه بێت و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و تێكستانه‌ی كه‌هه‌مووان له‌سه‌ری كۆكن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی، بۆ نموونە مادەی ٧٦ پەیوەستە به‌راسپارده‌كردنی گەورەترین فراكسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان، كه‌بۆ هه‌موو خولێك ناكۆكی له‌سه‌ری دروست ده‌بێت ئایا چ فراكسیۆنێك براوەی گه‌وره ویه‌كه‌م بێت لە هەڵبژاردن یان له‌ناو پەرلەماندا و مادەی (70) په‌یوه‌سته به‌دیاركردنی سه‌رۆك كۆمار بە زۆرینەی سێ له‌سه‌ر یه‌ك ، کە لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا تووشی ناكۆكییه‌كی توند بوو وزۆری نه‌ماوه وڵات تووشی چه‌نگێكی ناوخۆیی ببێت. بۆیە پێویسته ئامانجه‌كان دیار بكه‌ین بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئەم دەقانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دووبارە وشەسازی هەندێک لە بڕگەکانی دەستوور کە پێچەوانەی ئەمەن. بۆ نموونە ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه‌كان و جیاوازكردنیان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ چاوخشاندنه‌وه به ده‌زگا دادپه‌وه‌ره‌یه‌كانی ئینتیقالی.
بەم پێیە ئەم دیدەم خسته بەردەم سەرۆکی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرکردەی کوتلە سیاسییە شیعە و سوننەکان و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌یی ڕەزامەندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه وهه‌وڵ هه‌یه بۆ پێشكێشكردنی به‌فراكسیۆنه سیاسییه کوردییه‌كان.