بەغداد/ INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆسەکانی حەواڵەکردنی گوماناوی پارەی لەسێ پارێزگادا ڕاگرتووە.
دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەردەوامە لە ڕاوەدوونانی چەتە ڕێکخراوەکان ولەمیانەی ئەم کارەیدا تیمەکانمان لە پارێزگای ئەنباڕ پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد توانیان 3 کەس دەستگیربکەن بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان، ئەویش بەهۆی کاراکردنی سیمکارتی هاووڵاتیان و کردنەوەی فۆڵدەری ئەلکتڕۆنی بەناوهاوڵاتیانەوە وپاشانیش لەحەواڵەی دەرەکی وناوخۆییدا بەکاریان دەهێنن و پارەی پێوەردەگرن.
وتیشی دەزگاکەمان لە پارێزگای موسەننا توانی کەسێک دەستگیربکات کە سیمکارت دەفڕۆشێت بە کەسانێکی ڕێگپێنەدراو کە 50 سیمکارتی پێبووەوکەسێکی دیکەش بە 120 سیمکارتەوە دەستگیرکراوە.
وتیشی تیمەکانمان لە پارێزگای بابل دەستیگرتووە بەسەر 228 سیمکارتی نایاسایی کە ئەم سیمکارتانە لەحەواڵەکردنی نایاساییدا بەکاردەهێنرێن.
وتیشی" سەرجەم دەستگیرکراوەکان ڕادەستی لایەنی دادوەری تایبەت کران.