به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) هێرشی ئێرانی بۆ سەر چه‌ند شوێنێك له‌هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئیدانە کرد و جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە کرد نەک هێرشکردن.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی"X "و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه، راگه‌یاندووه" هێرشی ئێران بۆ سەر چه‌ند شوێنێك له‌هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق به‌توندی ئیدانە ده‌كه‌ین كه‌بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ڕاگرتنی ئەو هێرشانە کردەوە لەلایەن هەر لایەنێکەوە کە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقه، ئاماژەی بەگرنگیی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە کردەوە و نەک هێرش.