به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە راگه‌یاند کە بانگهێشتی هه‌ڵسوراوی کاروباری ئێرانی لە بەغدا کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایەتییان پێ داوە.
وەزارەتی ده‌روه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" محەمەد ڕەزا ئەلحوسه‌ینی، بەرپرسی بەشی وڵاتانی دراوسێ بە وەکالەت، یاداشتێکی ناڕەزایی گەیاندە هه‌ڵسوراوی کاروباری ئێرانی لە بەغدا، ئەبو ئەلفەزل عەزیزی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" كه‌یاداشتەکە شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی توندی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک ناوچەی هەولێر له‌لایه‌ن كۆماری عێراقه‌وه له‌خۆی گرتبوو، کە بووە هۆی زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و زیانگه‌یاندن بە موڵکی گشتی و تایبەت.
هه‌روه‌ها وەزارەتی ده‌ره‌وه له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتی کردەوە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری کۆماری عێراقە، وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش و یاسا نێودەوڵەتییەکانه و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات".