سەرۆک کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی سەرهەولێر دەکات

سیاسی
  • 16-01-2024, 10:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار به‌توندی هێرشه‌ مووشه‌كه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ كرد.
    سه‌رۆك كۆمار له‌توتێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆری ئێكس كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ نووسیویه‌تی" بەتوندی هێرشە موشەکیەکەی سەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکەین کە بە پێشێلکردنی سەروەری عێڕاق دادەنرێت، ودەبێتە هۆی تێکدانی باری ئاسایش و سەقامگیری وڵاتمان، یەکلاکردنەوەی کێشەکان تەنها بە گفتوگۆ دەبێت نەک بەهێرشی سەربازی کە هەڕەشەلە سەقامگیری عێڕاق وبگرە سەرتاپای ناوچەکە دەکات کە بەخۆی دووچاری شڵەژان بووەو پێویستی بەهێورکردنەوە هەیە.