بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی عێراق ئیدانهی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێری كرد، هاوکات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێكۆلینهوه لهم هێرشە پێکبهێنێت.
وهزارهتی دهڕهوه، له ڕاگهیهندراوێکدا که بۆ ئاژانسی هه واڵی عێراق (INA) ناردووه، ڕایگه یاندووه" حکومەتی کۆماری عێراق بهتوندی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر ئیدانە و شەرمەزاردهكات، کە بۆردومانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئارام بە مووشەکی بالیستی كردووه وبووە هۆی قوربانیدان لەناو خەڵکی سڤیل، ههروهها روونیكردهوه كهلەبەرچاوگرتنی ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بۆردومانەکە ولێكهوتهوهی چەندین قوربانیی بێتاوان لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵهكان، لەنێویاندا ماڵی ئەو بازرگانە کوردە پێشرهو دزهیی و خێزانهكهی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی و برینداربوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی، حکوومەتی کۆماری عێراق ئەم هەڵسوکەوتە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق و، سووکایەتیکردن بە دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەکە دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهحکومەت هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان بەرامبەری دەگرێتەبەر، لەوانەش پێشکەشکردنی سکاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، ههروهها سەرۆک وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ پشتگیریکردنی هەڵوێستی حکومەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و پێشکەشکردنی بەڵگە و زانیاری دروست، و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە رادهگهیێنرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی عێراق و نێودەوڵەتی لەسهر ڕاستییەکان و سەلماندنی درۆ وتۆمەتەکانی لایەنەکانی پشت ئەم كاره.