پێشبینیه‌كانی کەشناسی عێڕاق بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وا له‌رۆژانی داهاتوودا

ناوخۆ
  • 16-01-2024, 10:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف وهەندێک هەوردەبێت ، لەباکووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن، بەڵام لە باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە.
    وتیشی ڕۆژی هەینی لەسەرانسەری وڵاتدا ساف وهەندێک هەور دەبێت ولەبەشەکانی ناوەڕاستو باکووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    هەروەها ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن ، کەچی لە بەشەکانی باکوور پلەکانی گەرما هەندێک دادەبەزن.