به‌دواداچوون ـINA
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی کەم بەرزبووەوە، بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داتاکانی ڕێره‌وی کەشتییە نه‌وتییه‌کان دەریانخستووه کەئهم كه‌شتییانه به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانه‌وه زیاتر لە دەریای سوور دوورکەوتوونەتەوە.
دوێنێ دووشەممە، نرخی گرێبه‌سته‌كانی ئایندهی نەوتی خاوی برێنت 12 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە نزیکەی 0.2% و گەیشتە 78 دۆلار و 27 سەنت، به‌ڵام له‌كاتی داخستنی بازاره‌كان نرخی نەوتی خاویش 14 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
دوای پشووی فەرمی لە ئەمریکا، نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 17 سەنت کە دەکاتە 0.2% دابەزینی به‌خۆیه‌وه بینی و گەیشتە 72 دۆلار و 52 سەنت.
سەرچاوە: عەرەبیه